تەندروستی سلێمانی: ماوەی كەرەنتینی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ هەشت رۆژ كەمكرایەوە

  2020-10-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی كەرەنتین بۆ ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان كەمكرایەوە بۆ هەشت ڕوژ لەەبەر ئەوەی تەنها ئەو ماوەیە ڤایرۆسەكە دەگوازرێتەوە.


لە راگەیەندراوێكدا كە یاد نەقشبەندی ئاراستەی میدیاكانی كردووە، دەڵێت "ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان تەنها لە ٨ ڕۆژی یەكەم دەبنە هۆی تووشبوونی كەسانی تر بۆیە تەنها (٨-١٠) ڕۆژ خۆ كەرەنتین كردن پێویستە بەڵام پێویستیان بە پشوی زیاترە".

لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەیەندراوەدا  ئاماژە بەوەشكراوە كە  "هەركەسێك لە پشكنینی خوێنەكەیدا (IgG) بینرا مانای ئەوەیە ڤایرۆسەكە نا گوازێتەوە، بەڵام مەرج نیە نیشانەی نەبێت".


ڕیکلام