سبەینێ لیژنەی هەموارە دەستورییەکان لەسەر مادەی 140 کۆدەبێتەوە

  2020-10-27  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی هەموارە دەستورییەکان لە پەرلەمانی عێراق سبەینێ کۆبوونەوەیەک ساز دەکات بۆ تاوتوێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستور.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لیژنەی هەموارە دەستورییەکان لە پەرلەمان سبەینێ کۆتا کۆبوونەوەی خۆی دەکات، سەبارەت بە تاوتوێکردنی مادەی ١٤٠ی دەشتور.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سیەنێ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لیژنەکە بۆ دەبێتەوە.

مادەی ١٤٠ی دەستوری عێراق کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دەرچووە، تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکەی عێراق.

دەقی مادەکە ئاماژە دەکات بە ئاساییکردنەوەی دۆخی پارێزگای کەرکوک بە چەند قۆناغێک، یەکەم ئاسایی بوونەوە بە واتای چارەسەرکردنی ئەو گۆڕانکارییە دیموگرافیانەی کە بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکاندا هاتووە.

دووەم ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، بۆ زانینی ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە و پێکهاتەکانی و ژمارەی دەنگدەرەکانی.

سیهەم ڕاپرسی، بە واتای چارەنووسی ئەو ناوچانە دیاریبکرێت کە ئایا لەگەڵ ناوەند دەمێننەوە یان دێنە سەر هەرێمی کوردستان.



ڕیکلام