ئەمڕۆ 46 توشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە

  2020-10-28  | 
46 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستدا
ئەرشیڤ
بەغدا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 4043 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٤٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٤٣ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٤٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان لە بەغدا، ١٤ کەس لە سلێمانی، شەش کەس لە هەولێر، حەوت کەس لە دهۆک، چوار کەس لە کەربەلا، دوو کەس لە کەرکوک، یەک کەس لە واست، یەک کەس لە بەسڕە، یەک کەس لە بابل، دوو کەس لە سەڵاحەدین، دوو کەس لە نەجەف و یەک کەس لە نەینەوا و دوو کەسیش لە زیقار بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٩٢٩ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٤٦٣ هەزار و ٩٥١ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش١٠ هەزار و ٧٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩١ هەزار و ١٠ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.