لە رووداوێکی هاتووچۆدا، لە سەر رێگای سەرەکیی قەزای سێمێل و کومەڵگەی سێجێ لە پارێزگای دهۆک، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەھا بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتووچۆی دھۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئەمشەو لەسەر رێگای سەرەکیی قەزای سێمێل و گوندی سێجێ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری لێکدان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و لەئاکامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری بارھەڵگر رەنگی سوور و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت پیک ئاپ رەنگی سپی بوون کە لە ئەنجامی ڕووداوەکە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.