نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

  2020-10-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 39 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 37 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ چوارشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە40 دۆلار و  48سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 38 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی زیاتر لە دۆلارێك بەهای خۆیان لەدەستداوە ئەوەش بۆ ماوەی شەش رۆژی لەسەر یەكە رۆژانە بەهاكەی لەدەست دەدات، بەڵام دوێنێ بە شێوەیەكی كاتی دوو دۆلار لە نرخەكەی دابەزی و دواتریش سەركەوتەوە. 

ماوەی شەش مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوە جگە لە كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت و راگرتنی باڵانسی هەناردە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەسەوە.