لە فەرەنسا هێرش کرایە سەر چەند کەسێک و سێ کەس کوژران

  2020-10-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شاری نیسی باشوری فەرەنسا هێرشێک بە چەقۆ کرایە سەر کۆمەڵێک کەس لە نزیک کەنیسەی نۆتردام و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران.

روداوەکە لە نزیک کەنیسەی نۆتردام ڕویداوە و پۆلیسی فەرەنسا داوای لە هاوڵاتیان کرد، لە کڵێسای نۆتردام لە شاری نیس دوور کەونەوە.

هاوکات کریستیان ئیسترۆسی سەرۆکی شارەوانی شاری نیسی فەرەنسا لە ڕایگەیاند لەو بڕوایەدایە هێرشەکەی نزیک کەنیسەکە (هێرشێکی تیرۆریستی) بووە.

ئیسترۆسی دووپاتی کردەوە لە کاتی هێرشەکەدا  کەسێک وتویەتی " ئەڵڵا اکبر " و دەستگیر کراوە.

هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە یەکێک لە کوژراوەکان سەربڕدرابێت لەلایەن هێرشبەرەکانەوە.

دواتر پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و هێرشبەرەکەیان بریندارکردوە و دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
لای خۆشیەوە جێراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند،  پۆلیسی فەرەنسا لە ناوچەی هێرشەکە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دەدات.

ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی ڕابردوودا مامۆستایەک لەلایەن گەنجێکی چیچانیەوە سەربڕدراو و روداوەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتارێکدا ڕایگەیاند ئیسلام لە قەیراندایە و پێویستە ئەو گروپە توندڕەوانە بنەبڕ بکرێن ئەوەش کاردانەوەی موسڵمانانی جیهانی لێ کەوتەوە.


ڕیکلام