دوو هاوڵاتی ئێزدیی ڕفێندراوی دەستی داعش ئازادکران

  2020-10-29  | 
دوو هاوڵاتی ئێزدیی ڕفێندراوی دەستی داعش ئازادکران
دهۆک
 مازن شنگالی
ئەمڕۆ دوو هاولاتی ئێزدیی کە پێشتر لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون، لە ناو کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان ئازادکران.

سەرچاوەیەک بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئەو دوو هاوڵاتیە لە ڕەگەزی مێن و ناویان ڕافیدا نایف عیسای تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی گوندی عزێر و ئیناس حسێن حەسەنی تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی گوندی کۆچۆیە.

ئاشکراشیکرد، ئەو دوو هاوڵاتیە ئیزدییە ئێستا لە ماڵی ئێزدییەکانن لە هەرێمی جەزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان و بەمنزیکانە دەگەنەوە نێو کەسوکاریان لە عێراق.

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدیی، لەکۆی زیاتر لە شەش هەزار هاوڵاتی ئێزدی کە لەساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزاریان چارەنووسیان نادیارە.