نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

  2020-10-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێتن بە 37 دۆلار و 59 سەنت فرۆشرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 36 دۆلار  و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ پێنج شەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە39 دۆلار و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 37 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەم جۆرەش نرخەکە بەردەوامە لە دابەزین.

چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و نرخێکی جێگیری نیە ئەوەش کاریگەری گەورە لەسەر ئابوری وڵاتان دروست دەکات بەتایبەت عێراق  وهەرێم.

لە چەند مانگی ڕابردوو نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیربوو ئەوەش بەهۆی ئاسایکردنەوەی ژیان و لەدوای شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا و رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت