پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکور دوای دزیکردن لە مارکێتێک لە گەڕەکی بەختیاری تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردوە.
پۆلیس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە دوای دوو کاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دەرکەوتووە بە ڕەچەڵەک هاوڵاتی سوریایە.
دەشڵێت لەماڵەکەیدا دەستگیراوە بەسەر کەلوپەلی دزراو کە بەنیازبووە بیانفرۆشێتەوە و دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەداناوە کە حەوت تاوانی دزیکردنی دیکەیشی ئەنجامداوە.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.