لەمڕۆدا هەشت كەسی دیكە بە كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

  2020-10-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی هەشت تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 39 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەكەش رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

یاد نەقشبەندی، لەخشتەیەكدا ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردوەتەوە، رایگەیاند  ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن 23 تووشبوو، لە شەهید تاهیر والی بەگ 10، لە نەخۆشخانەی ئاسا دوو، لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ چوار تووشبووی نوێ داخڵكراون، كۆی گشتی ئەو تووشبووانەشی لە نەخۆشخانەكاندا ماون گەیشتوەتە 210 تووشبوو كە 182 تووشبوویان ئۆكسجینیان بۆ بەكاردەهێندرێت.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بەرپرسەكەی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، 42 تووشبووی كۆرۆنا لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، 28 دیكەش لەژێر ئامێری cepap دان، 31 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئەوەشی روونكردووەتەوە  لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا، هەشت تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. تا ئێستاش هەزار و 168 كەسی چاكبووەوەش لە كۆرۆنا پلازمای خوێنیان بەخشیوە. 

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا 75 هەزار و 336 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، 42 هەزار و 608 كەس چاكبونەتەوە، دو هەزار و 431 كەس گیانیان لەدەستداوە.


ڕیکلام