نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئەمڕۆی جیهاندا

  2020-10-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 37دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 35دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ هەینی بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە37 دۆلار و  59سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 36 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە نرخی نەوتی برێنت چەند سەنتێك بەهاكەی بەرزبووەتەوە، بەڵام نەوتی ئەمریكی نرخەكەی دابەزینی بەخۆیەوە بینەوە. 

ئەوەش بۆ ماوەی هەشت رۆژی لەسەر یەكە رۆژانە بەهای هەر دوو جۆرەكەی نەوت بەردەوام رووی لە دابەزین كردووە.

ماوەی شەش مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوە جگە لە كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت و راگرتنی باڵانسی هەناردە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەسەوە.


ڕیکلام