پۆلیسی هەولێر: کەسی دووەمی رووداوی کافتریاکە خۆی ڕادەستکرد

  2020-10-31  | 
هەولێر
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسی دووەمی رووداوی کافتریاکە خۆی ڕادەستکردووە
فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسی دووەمی رووداوی تەقەکردن لە یەکێک لە کافتریاکانی شاری هەولێر خۆی ڕادەستکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕووداوێکی شەڕکردن لە یەکێک لە کافتریاکانی نزیک ناحیەی عەنکاوە ڕوویداوە کە چوار تۆمەتبار بەشداربوون، لەئاکامی شەڕەکە تەقە دروستبووە و بەوهۆیەشەوە خاوەن کافتریاکە برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوابەدوای ئەو ڕووداوە، ھێزەکانی پۆلیس یەکێک لە تۆمەتبارەکانیان دەستگیر کردووە و سێ تۆمەتباری دیکەش لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆری ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکان، تۆمەتبارێک بەناوی (ڕ.خ) خۆی ڕادەستی هەواڵگری گشتیی کردووە و دواتر ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارەی خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە، لە ئێستادا بەپێی مادەی (٤٠٥ بڕگەی ٣١) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە .



ڕیکلام