سەرحەد قادر: ئەوەی بە مردوویی بۆ نەجمەدین کەریمی دەکەن بە زیندوویی بتانکردایە

  2020-10-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، پێش مردنی نەجمەدین کەریم پێی وتووە بێ هیوا بووم ئێمە بوونە سوتەمەمی روداوەکان.

سەرحەد قادر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بە بۆنەی کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوکەوە لەسەر زمانی ئەو نووسیویەتی " کاک سەرحەد من زۆر قەرزاری تۆم هەتا مردن من خۆم باش دەزانم تۆ لەکاتی ڕوداوەکانی ۱٦ ئکتۆبەر چیت بۆ کردم تا کەیشتمە هەولێر زۆر شتی دیکە بەڵام کاک سەرحەد خۆت باش دەزانی من وەزعم چۆنە خۆت سەردانم دەکەیت بێ ئیشوکارم دانیشتوم باشیش دەزانم چەند معاناتت هەیە بەڵام من لەگەڵ کاک نیچیرڤان و کاک مەسعود باسم کردوی بەڵام بێ ئەمەل بووم ووتی دەچمەوە ماڵی خۆم دادەنیشم تۆیش ئاگات لەخۆت و تەندروستیت بێ بەداخەوە ئێمە بوینە سوتەمەنی ئەو ڕوداوانە".

سەرحەد قادر ئاماژەی بەوەشکردووە "باشە خۆ گەر پۆستێ بدرایە بەدکتۆر نەجمەدین کەریم لەم حکومەتە پڕ وزاریەی هەرێم با بۆ جارێ کۆمەڵێ دەم و چاوی کۆن ۳بارەو ٤ بارە نەبونایە لەم لاو بۆ ئەولا تازە دکتۆر نەجمەدین کۆچی دوای کرد ڕوحی شادبێت ئەوەی بەمردوی بۆی دەکەن بەزیندوی بتانکردایە بۆ نەجمەدین کەریمەکان".

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک، دوای نەخۆشکەوتنی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

نوسینگەی پارێزگاری پێشووی كەركوك راشیگەیاند "لەسەر وەسیەتی خوالێخۆشبوو دكتۆر نەجمەدین كەریم تەرمی بەڕێزییان دەهێنرێتەوە بۆ كوردستان و بە شێوەیەكی كاتی لە كوردستان بە خاك دەسپێردرێت، تا ئەو كاتەی شاری كەركوك ئازاد دەكرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەكانی پێشمەرگەدەبێت".