نوێترین راپرسی ئاماژە بە پێشکەوتنی بایدن دەکات لە بەرامبەر ترەمپ

  2020-11-01  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوو ڕۆژ بەر لە دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، نوێترین ڕاپرسی ئاماژە بە پێشکەوتنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان دەکات لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا.

بە گوێرەی ڕاپرسییەک کە ڕۆژنامەی ۆوڵ ستریت جۆڕناڵ و تۆڕی هەواڵی (NBC )ی ئەمریکا ئەنجامیانداوە، ئاماژە بەوە دەکات، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بە ١٠ خاڵ لە پێش دۆناڵد ترەمپەوەیە.

بەڵام ڕاپرسییەکە لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبڕکێ و ڕکابەرییە لەسەرئاسای چەندین ویلایەت لە نێوان ترەمپ و بایدن لێکەوە نزیکن، کە تەنها دوو ڕۆژی ماوە بۆ دەستپێکردنی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا.

تا ئەمڕۆش زۆربەی ئەو ڕاپرسیانەی کە لەلایەن میدیاکانی ئەمریکاوە لەسەر ئەو دوو کاندیدە ئاشکرا دەکرێن، بوونەتە جێی گومانی زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئەمریکا و گومان لە ئەنجامەکانی دەکەن، لە لایەن ئیدارەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ترەمپ و بایدنیشەوە وەک گاڵتەجاڕییەک سەریان دەکرێت.

پەتای کۆرۆنا بە یەکێک لە هەرە کێشە گرنگ و سەرەکییەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی هەردوو کاندیدەکە دادەنریت، بەزۆریش هەردووکیان ڕەخنە و تۆمەتیان لەدژی یەکتر بەخشیووەتەوە، سەبارەت بە پلان و ڕێوشوێنەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی پەتاکە، کە لە ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێشی پێشەوەی ئەو وڵاتانەی جیهانە کە زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنای تیای تۆمار کراوە.



ڕیکلام