دادگایەكی تایبەت بە تاوانەكانی داعش لە عێراق دروستدەكرێت

  2020-11-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان لە گفتوگۆدان، بۆ پێكهێنانی دادگایەكی تایبەت بە تاوانەكانی داعش بڕیارە بەمزوانە دادگاییەكە دابمەزرێت.


 حەسەن كەریم كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: لەگەڵ شاندێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان گفتوگۆمان كردووە بۆ پێكهێنانی دادگایەكی تایبەت بە تاوانەكانی داعش.

ناوبراو لە تویتێكیدا رایگەیاند، بەمزووانە ئەو دادگایە پێكدەهێنرێت، ئەو هەنگاوە یاساییە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەو گرووپە توندڕەوە سەر بە هیچ ئایین و مەزهەبێك نییە، دەمانەوێت ئەوە بە یاسا بسەلمێنین.

ئەوەش لە كاتێكدایە هەریەكە لە عێراق و ئیدارەی خۆسەری لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا ژمارەیەكی زۆر چەكداری دەستگیركراوی بیانیان لەلایە جگە لەوە كە ژمارەیەكی زۆریش چەكداری ئەو رێكخراوە كە خەڵكی عێراق و سوریان بە دەستگیركراوی ماونەتەوە. 


ڕیکلام