چەند چیرۆکێکی سەیری جیابوونەوەی هاوسەرەکان لە میسر

  2020-11-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەگوێرەی ئەو سکاڵایانەی کە لە دادگاکانی باری کەسێتی میسر لەلایەن هاوسەرەکانەوە تۆمار کراوە بۆ جیابوونەوە، دەریدەخات لەسەر شتی ئەوتۆ جیابوونەتەوە کە بە خەیاڵی کەسدا نایەت.

ژنێک بە ناوی ئومەیمە دوای حەوت ساڵ ژیانی خێزانی، سکاڵایەکی لەدژی هاوسەرەکەی بەرزکردووەتەوە بۆ جیابوونەوە، لەسەر ئەوەی داوای لە هاوسەرەکەی کردووە، پێویستە بە جموجوڵ و ماکیاژکردن و جلوبەرگەکانی نموونەیەکی هاوشێوەی هەیفاء وەهبی هونەرمەندی لوبنانی بێت و لە هەموو شتێکدا لاسایی ئەو بکاتەوە، تەنانەت داوای لە هاوسەرەکەی کردووە، تێچووی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ دابین بکات، بۆ ئەوەی بە تەواوی خۆی وەک ئەو لێ بکات، کاتێک هاوسەرەکەی ئەو داوایانەی رەتکردووەتەوە، ڕاستەوخۆ چووەتە دادگا و سکاڵایەکی بۆ جیابوونەوە تۆمار کردووە.

بەدواداچوونەکە لەلایەن ماڵپەڕی "ئەلجزیرە"وە ئەنجامدراوە و ئاماژە بەوە دەکات، لای هەندێک لە هاوسەرە ژنەکان کار بە هونەرمەندە عەرەبییەکانەوە نەوەستاوە و پەلی کێشاوە بۆ بیانییەکان، لەو میانەیەشدا ژنێک داوای لە هاوسەرەکەی کردووە، تێچووی چەند نەشتەرگەرییەکی جوانکاری بۆ بدات، بۆ ئەوەی لەشولاری وەک هونەرمەندی جیهانی "کیم کاردیشیان" لێ بکات، کاتێکیش هاوسەرەکەی ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە، ژنەکە چووەتە بەردەم دادگا و داوای جیابوونەوەی کردووە.

لە سکاڵایەکی دیکەدا کە شەپۆلێک لە ناڕەزایی و گاڵتەپێکردنی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە میسر، کاتێک ژنێک لەبەردەم دادوەر داوای جیابوونەوەی لەپیاوەکەی کردووە، لەسەر ئەوەی سورە لەسەر هاوکاریکردنی بۆ ئەنجامدانی ئیشی ماڵ، وەک قاپ شۆردن، کاتێکیش پیاوەکەی ویستوویەتی ڕازی بکات بەوەی کە ئەو کارەی بۆ ئەوەیە هاوکاری بکات و کەمێک پشوو وەربگرێت لە ئیشی ماڵەوەدا، بەڵام لە داواکەیدا ژنەکە وتوویەتی پشوو بەوە وەردەگرێت کە خۆی بەرپرسە لە ئیشی ماڵەوە نەک پیاوەکەی.

لە سکاڵایەکی دیکەی جیابوونەوەدا کە زۆر سەرنجڕاکێشە، ژنێک کە سەرباری ئەوەی خاوەنی سێ منداڵە لە تەمەنی نێوان ١٠ بۆ ١٧ ساڵی، بەڵام داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە، بەهۆی ئەوەی پیاوەی زۆری خۆش دەوێت و هەرداوایەک بکات بێ سێ دوو بۆی جێبەجێ دەکات.

ئەو ژنە لەبەردەم دادوەر هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی بەستووەتەوە بەوەی کە زۆر هەست بە بێزاری و دووبارەبوونەوەیەکی زۆر دەکات لەگەڵ کەسایەتییەکدا کە هیچ کام لە داخوازییەکانی رەتناکاتەوە و لە کاری ڕۆژانەی ماڵەوەشدا هاوکاریی دەکات، بۆیە حەز دەکات بۆ یەک ڕۆژیش بێت دژی داخوازی حەزەکانی بووەستێتەوە و دەیەوێت هەست بەوە بکات کە هاوسەرەکەی پیاوێکە لە گۆشت و خوێن، لەبەرامبەر ئەوەشدا پیاوەکەی داوای لە دادوەرەکە کردووە سوڵحیان بکات، چونکە هاوسەرەکەی زۆر خۆش دەوێت، بەوهۆیەشەوە دادوەر بڕیارەکەی دواخستووە بەو هیوایەی لێکتێگەیشتنی زیاتریان هەبێت بۆ یەکتری.

لە کێشەیەکی دیکەدا ژنێک داوای جیابوونەوەی لە پیاوەکەی کردووە، لەبەر ئەوەی مافی سەرجێی ناداتێ و کاتێکیش پرسیاری لێکردووە، بۆ هێندە سارد و سڕە لەگەڵیدا لەوبارەیەوە، پیاوەکەی پێی وتووەتە هاوسەرگری لەگەڵ جنۆکەیەکی ژندا کردووە و پێی وتووە نابێت لەگەڵ هیچ ژنێکی دیکەدا کاری سێکسی بکات.

ژنەکە لە داواکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هاوسەرەکەکە پیشەی مامۆستایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆی تێکەڵ بە سیحر و شتی لەو بابەتە کردووە، ماوەیەکە هەڵسوکەوتی خێزانی بە تەواوی لەگەڵیدا گۆڕاوە.

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە کە لە دەزگای ناوەندی سەرژمێری حکومەتی میسرەوە بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ٢٠١٨دا ، ئاماژە بەوە دەکات لەو ساڵەدا ٢١١ هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکانی میسر تۆمار کراوە، بە واتای بەڕێژەی لە ١٢.٥% زیادیکردووە لەچاو ساڵی ڕابردوودا، بەشێوەیەک لە ٨٥%ی داواکان لەلایەن ژنانەوە تۆمار کراوە بە "خولع".

جیابوونەوەی "خولع" بە واتای لابردن و داڕینینی پەیوەندی خێزانی لە نێوان ژن و پیاودا، بە واتایەکی تر لابردنی موڵکایەتی هاوسەرێتی نێوان خێزانە، کاتێک ژن داوای جیابوونەوە لە پیاوەکەی دەکات، یاخود لابردنی کۆتوبەندەکانی هاوسەرگیری نێوان ژن و پیاوە لە بەردەم دادوەردا، بەڕەزامەندی هەردوو

   



ڕیکلام