نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  2020-11-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەخوار 40 دۆلارەوە جێگیرە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 38 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 36 دۆلار و 85 سەنت فرۆشرا.

بە بەراورد بە رۆژانی ڕابردوو نرخی نەوت دوو دۆلار بەرزبونەوەی بە خۆوە بینیوە و رۆژی یەکشەممە بە 36 دۆلار و دوێنی دووشەممەش بە 37 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ماوەی شەش مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوە جگە لە كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت و راگرتنی باڵانسی هەناردە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەسەوە.


ڕیکلام