ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی لەسەر گەندەڵی دەستگیر کرا

  2020-11-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ رایگەیاند، لیژنەی بەگژاچوونەوەی گەندەڵی ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان لەسەر گەندەڵی دەستگیر کردووە.

ماڵپەڕی مەوازین نیوز لە زاری ئەو سەرچاوە ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ، لیژنەی بەگژاچوونەوەی گەندەڵی "ڕەعد حارس" بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبا و ڕاوێژکاری ئێستای مستەفا کازمیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستەی دادوەریی بەگوێرەی بڕیاری ١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

رەعد حارس لە لایەن مستەفا کازمییەوە دامەزێنراوە، بە مەبەستی دانانی پلانی بەرزکردنەوەی ئاستی وزەی کارەبا و گەشەپێدانی لە عێراقدا.



ڕیکلام