کازمی وەزیری دارایی ڕاسپارد بۆ خەرجکردنی موچەی خانەنشینان

  2020-11-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ خەرجکردنی موچەی خانەنشینان.

ئەحمەد مولا تەلال وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتیکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران وەزیری دارایی ڕاسپاردووە، بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەپەلە بۆ خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی عێراق.

مولا تەلال ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا حکومەت چاوەڕوانی پەسەندکردنی یاسای چارەسەرکردنی کورتهێنانی داراییە لەلایەن پەرلەمانەوە، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ دەستبکرێت بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانیش.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران عێراق  بەسەرۆکاتی مستەفا کازمی کۆوبونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد، بەڵام تا ئێستا وردەکاری کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.



ڕیکلام