یەکەم مزگەوتی بی منارە لە ئەسینا کرایەوە

  2020-11-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای تێپەڕبوونی ١٤ ساڵ بەسەر نەخشەکێشان و بنیاتنانیدا بە فەرمی یەکەم مزگەوتی بێ منارە لە ئەسنیای پایتەختی یۆنان کرایەوە.

وەزارەتی فێرکردن و کاروباری ئایینی یۆنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مزگەوتەکە لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوەتەوە و ئامادەیە بۆ ئەوەی هەر پێنج نوێژە فەرزەکەی تیا بەڕێوە بچێت، بەڵام دەبێت هەموو ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنای تیا پەیڕەو بکرێت و  نوێژی بە کۆمەڵیش نابیتە  لە ٩ کەس زیاتر بێت.

یۆرگۆ کالایتزیس ئەمینداری کاروباری ئایینی یۆنان ڕایگەیاند، پڕۆژە لە ساڵی ٢٠٠٦ وە بە پشیتوانی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی یۆنان بنیاتنراوە، کردنەوەی ئەم مزگەوتەش پەیامێکی ئاشکرایە لە وڵاتەیەکەوە سەبارەت بە دیموکراسیەت و ئازادییە ئایینییەکان لە وڵاتەکەیدا.

مزگەوتەکە لەسەر زەویەک بنیاتنراوە کە خاوەنداریەتەکەی دەگەرێتەوە بۆ فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی یۆنان و پانتاییەکی ٨٥٠ مەتر چوار گۆشەیە و توانای ئەوەی هەیە ٣٥٠ نوێژخوێن نوێژی تیا ئەنجام بدەن، بەڵام منارەی بۆ دروست نەکراوە.



ڕیکلام