یاسای هەڵبژاردنەکان ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا بۆ پەسەندکردنی

  2020-11-03  | 
حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بازنەکانی هەڵبژاردن تەواو بووە و یاسای هەڵبژاردنەکان ڕەوانەی سەرۆک کۆمار دەکات بۆ پەسەندکردنی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حەسەن کەعبی ڕایگەیاند، بە فەرمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان هاوپێچ لەگەل بازنەکانی هەڵبژاردنی رەوانە کردووە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بە مەبەستی پەسەند کردنی کۆتایی یاساکە.

ناردنی یاسا و بازنەی هەڵبژاردنەکان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمان بە نوسراوی فەرمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕەوانەی هەریەکە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان کرد بە مەبەستی پەسەندکردنی.



ڕیکلام