نرخی نەوت بەرزبووەوە

  2020-11-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 40 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 38دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە38 دۆلار و  95 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 36 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە نرخی نەوتی بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەیەوە بەرزبوونەوەیەكی زۆری نرخەكەی  بەخۆیەوە بینیوە. 

هەرچەندە ماوەی نۆ رۆژی بوو نرخی نەوت رۆژانە رووی لە دابەزین كرد بوو، بەڵام لە دوێنێوە لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە. 

ماوەی شەش مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوە جگە لە كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت و راگرتنی باڵانسی هەناردە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەسەوە.


ڕیکلام