ترەمپ: لەبەردەم ئەوانەدا دەوەستین كە دەیانەوێت دەنگەكانمان ببەن

  2020-11-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كاندیدی كۆماریەكان رایگەیاند، ئەوان سەركەوتنیان بەدەستهێناوە و لەبەردەم ئەوانەدا دەوەستن كە دەیانەوێت دەنگەكانمان ببەن بۆ خۆیان، دەنگەكانمان پێچەوانەی ئەو راپرسیانەن كە پێشتر دەكران.

دۆناڵد ترەمپ،  كاندیدی كۆمارییەكان بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتیی ئەمریكا،  وتارێكی كورتی بۆ لایەنگرانی پێشكەش كرد و رایگەیاند "ئێمە ئامادەین بۆ ئاهەنگگێڕان و لە زۆربەی شوێنەكان براوەین، ئەنجامەكانی ئەمشەو بینیمان زۆر باش بوون، توانیمان بیبەینەوە و تاكە شتێك مابێت بیكەین ئەوەیە ئەوەیە ئاهەنگ بگێڕین".

ئەو كە سەرۆكی ئەمریكایە لەو وتارە كورتەیدا وتیشی: ئێمە لەبەردەم ئەوانەدا دەوەستین كە دەیانەوێت دەنگەكانمان ببەن بۆ خۆیان، دەنگەكانمان پێچەوانەی ئەو راپرسیانەن كە پێشتر دەكران و دەیانگوت ئەستەمە ئێمە بیبەینەوە، دەی ئێستا سەیركەن چی روودەدات. 

ترەمپ وتیشی "ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین كە یاسا سەروەر دەبێت و مامەڵە لەگەڵ دەنگەكان بەپێی یاسا دەكرێت، دەمانەوێت دڵنیابین دوای داخستنی بنكەكانی دەنگدان لەهیچ شوێنێك دەنگ نەدرابێت، چونكە ئەوە زۆر ناخۆشە دوای كاتی یاسایی دەنگ بدرێت و رێگەش بەوە نادەین".

 ئەو وتیشی: ئەگەر نەیانبردەوە لەوانەیە بڵێن یاڵا بابچین بۆ دادگا، ئایا من واموتووە بچین بۆ دادگا؟ ئەوان ئەگەر نەیبەنەوە لەوانەیە بچن بۆ دادگا، ئێمە لە پێناو سەربەزی ئەم گەلەدا دەمانەوێت یاسا سەروەر بێت، مەبەستمانە لە دوای داخستنی بنكەكانی دەنگدانەوە لە هیچ شوێنێك دەنگ نەدرێت. 

ئەو وتیشی رێگە بەوانە نادەن كە لە دوای داخستنی سندوقەكانی دەنگدان دەنگ بدەن،  دوای هەڵبژاردنەكان بە بردنەوە یان دۆڕان روو لە دادگا دەكەین . 


ڕیکلام