وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٤٧٩ کەسی دیکە لە تووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتای کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٥.٩% تووشبوان.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٥٧٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە، ٤٨٥ هەزار و ٨٧٠ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤١٧ هەزار و ٢٣٥ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە لە عێراق ١١ هەزار و ١٢٨ بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.