وەزیری دارایی عێراق: پەرلەمان بڕیار نەدات دابەشكردنی موچە دوا دەكەوێت

  2020-11-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئەگەر یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی، لە هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمان پەسندبكرێت ئەوا رەنگە كۆتایی هەفتە بڕیاری دابەشكردنی موچە بدرێت.

 
عەلی عەللاوی، رایگەیاند: خەرجكردنی موچە تەنیا لەسەر وەرگرتنی قەرز وەستاوە، بەهۆی ئەوەی كورتهێنانی بودجە لەم مانگەدا لە نێوان چوار بۆ پێنج ترلیۆن دیناردایە. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد ئەگەر هەیە بۆ سێ هەفتە دابەشكردنی موچە دوا بكەوێت چونكە بۆ شایی لە داهاتی نەوت و خەرجكردنەكان هەیە، بەڵام ئەوەشی راگەیاند ئەگەر یاسای قەرز لە پەرلەمان پەسەند بكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو  ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت. 

عەلاوی وتیشی: ئەگەر یاساكە پەسەند نەكرێت، هەموو مانگێك موچە زیاتر لە سێ هەفتە دوادەكەوێت، ئەگەری ئەوەش هەیە مانگانە ماوەی دواكەوتنەكە زیاتر ببێت.


ڕیکلام