وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق مۆڵەتی فەرمی بە یانەیەكی وەرزشی بەخشی بەناوی (حەشدی وەرزشی) یانەكە دەتوانێت بەشداری چالاكییە وەرزشیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بكات.
لە نوسراوێكدا كە بەڕێوەبەرایەتی جەستەی و وەرزشی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق دەریكردووە و ئاراستەی پارێزگاری بەغدای كردووە، رەزامەندی خۆیان راگەیاندووە بە دامەزراندنی یانەی وەرزشی (حەشدی وەرزشی).
وەزارەتەكە ئەو نوسراوەی لە رۆژی 3ی ئەم مانگە دەركردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە ئەو یانەیە دەتوانێت بە سەربەخۆیی چالاكییەكانی ئەنجام بدات.
ئەوەشی روونكردووەتەوە كە یانەكە دەتوانێت بەشداربێت لە پێشبڕكێ و چالاكییە وەرزشییەكاندا كە لە ناوخۆیی عێراق و دەرەوە رێكدەخرێن.
ئەوەش یەكەم یانەی وەرزشیە كە راستەوخۆ هەڵگری ناوی حەشد بێت كە وەك ئاماژەیەكە بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی كە لە عێراقدا لەدوای دروست بوونی داعشەوە چالاكیەكانیان دەستپێكردووە.