بەهای دۆلار لەبەرامبەر زۆرینەی دراوەكان دابەزی

  2020-11-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی نزیك بوونەوەی كاندیدی دیموكراتەكان لە سەركەوتنی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا دۆلاربەهای خۆی لەبەرامبەر زۆرێك لە دراوەكانی وڵاتان لەدەستدا جگە لە لیرەی توركی كە بەهای لەبەرامبەر دۆلار جارێكی دیكە دابەزی.


بەهۆی نزیك بوونەوەی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكانی ئەمریكا لە كورسی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز دۆلار لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵدا بەرامبەر یوانی چینی زۆرترین نرخی خۆی لەدەستداوە. 

ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكا بووەتە هۆی دابەزینی بەهای دراوی ئەمریكی لەبەرامبەر بەشێك لە وڵاتانی جیهان بەڵام بە پێچەوانەیانەوە لیرەی توركیا جارێكی دیكە بەهای خۆی لەدەستدا. 

ئاژانسەكە لەزاری شیكەرەوە ئابوریەكان رایگەیاندووە بەهۆی ئەوەی ئیدارەی بایدن پێدەچێت  سیاسەتی بازرگانییان توندتر بێت هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی دۆلاری ئەمریكی بەهای خۆی بە شێوەیەكی كاتی لەدەست بدات. 

هەریەكە لە یوانی چینی و روپیەی مالیزی و روپیەی ئەندەلوسی و یۆرۆ و پاوەند و تمەنی ئێرانی نرخیان بەرزبووەتەوە، بەڵام پێچەوانەی ئەوان بەهۆی ئەو سیاسیەتەی بایدن لەبەرامبەر توركیا پێشبینی دەكرێت پەیڕەوی بكات بەهای لیرەی توركی جارَكی دیكە دابەزی و هەر دۆلارێك بەرامبەر بە 8.48 لیرە مامەڵەی پێوە كرا لە كاتێكدا پێشتر ئەو نرخەی هەرزانەی تۆمار نەكردووە. 


ڕیکلام