کتێبی جەستە دەروون عەقڵ

  2020-11-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لێکۆڵینەوەیەکی سایکۆ فەلسەفییە


پێشڕەو عەبدوڵا کە نووسەرێکی بواری ئەدەبیات و لێکۆڵینەوەیە، بۆ جارێکیتر کتێبی جەستە دەرون عەقڵ چاپ دەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کتێبەکەی داوایەکی بەرچاوی لەسەرە، تایبەت بە (تۆڕی هەواڵی ژیان) ئەو نووسەرە وتی:  کتێبەکە دەربارەی هەرسێ جیهانی جەستە دەروون عەقڵ و بەشێکە لە پڕۆسەی خۆناسینی مرۆڤ. 

تا ئەوەی هەموو پێکهاتەکانی بوونی خۆی بناسێت و ئاگەداری ئەو جیهانانە بێت کە ڕۆژانە و بەدرێژایی ژیانی لەنێوانیاندا دەژیت و گوزەریان بەناودا دەکات. چونکە مرۆڤ پێش ئەوەی موسافیری شار و دورگە و کیشوەرەکان بێت، موسافیری نێو جیهانە شاراوەکانی نێو ناخی خۆیەتی، ڕۆژێک دەبێتە کائینێکی بایەلۆژی و لەجیهانی جەستەدا گوزەر دەکات، ڕۆژێک بوونەوەرێکی سایکۆلۆژییە و لەجیهانی سایکۆی خۆیدا بیر لەشتەکان دەکاتەوە، ڕۆژێک بوونەورێکی عەقڵییە و لەجیهانی ئاگایدا چاوهەڵدێنێت. ئەم کتێبە هەوڵە بۆ ناسین و کاتی هاتنی ئەو جیهانانە بەسەر کۆی بوونی ئێمەدا.

لەبەر گرنگی و دانسقەیی جۆری ئەو بابەتانە لە ڕۆشنبیری کوردیدا، ئەمە سێهەمین جارە دەچێتە چاپ و بەو هیوایەم، ببێتە سەرچاوە و ڕێنیشاندەری تاکی ئێمە بۆ خۆناسین و لەخۆ وردبوونەوە.

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە، چاپی یەکەمی ئەم کتێبە ساڵی 2011 لەلایەن دەزگای ئاراسەوە چاپکراوە، چاپی دووەمیشی ساڵی 2018 لەلایەن ناوەندی فێربوونەوە چاپکراوە، بۆ ئەم چاپەش بەکولێتییەکی باش و نرخێکی گونجاو لەنزیکترین دەرفەتدا دێتە بەردەستی خوێنەران.


ڕیکلام