مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی گومرک و دەروازە سنورییەکان بەرەو زیادبوون چووە.
لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کازمی ئەمڕۆ بەندەری ئوم قەسری لە پارێزگای بەسرە بەسەر کردووەتەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی ئەو دەروازە گرنگ و سترانیژییەی وڵات بووە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کزامی کۆبوونەوەیەکی کردووە لەگەل کارمەندانی بەندەرەکە و گومرگی ناوچەکە و ڕایگەیاندووە، لە ماوەیەکی کورتدا ئەوە دووەم سەردانیەتی بۆ ئەو دەروازە سنورییە، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی ، کە شادەماری ئابوری و جموجوڵی بازرگانی وڵاتەکە دادەنرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن بە خەمساردی لە کاروبارەکانی ڕۆژانە و جەختیشیکردەوە، داهاتەکانی گومرگ و دەروازە سنورییەکان بەرەو زیاتر چووە، کە ئەوەش بە هەوڵ و هیمەتی کارمەندەکان بووە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا کازمی بە بایەخەوە باسی لە گرنگی زیادبوونی داهاتەکانی دەوڵەت و دەروازە سنورییەکان و بەندەرەکان کردووە، کە لە ئیستادا کار لەسەر گەشەپێدانی دەکرێت.
سەبارەت بە کارەکانی بەندەری فاویش کازمی رایگەیاند، سەرباری ئەو ڕێگری و کێشانەی کە لەبەردەم وڵاتەکەدایە، بەڵام جێبەجێکردن و تەواوکردنی بەندەری فاوی گەورە، بە یەکێک لە کارە هەرە سەرەکییەکانی حکومەت دادەنرێت، بۆیە بەو پەڕی تواناوە کاردەکەن بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ کارکردن تیایدا.