وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٧٠١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٧ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٩٧١ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا رێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٥.٨% تووشبوان.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە ٤٨٩ هەزار و ٥٧١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٢٠ هەزار و ٢٠٦ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئیستا بەهۆی کۆرۆنا ١١ هەزار و ١٧٥ کەس لە سەرانسەری عێراق گیانیان لەدەستداوە.