پۆرتۆریکۆ لە ڕاپرسییەکدا دەنگیاندا بکرێن بە ویلایەتێکی ئەمریکا

  2020-11-06  | 
هاوڵاتیانی پۆرتۆریکۆ لەکاتی دەنگدان بۆ ڕاپرسی بۆ ئەوەی بخرێنە سەر ئەمریکا
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دورگەی پۆرتۆریکۆ کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی دەریای کاریببەوە، دەنگیانداوە بۆ ئەوەی بکرێن بە ویلایەتێکی ئەمریکا و بە فەرمی بخرێنە سەر ئەو وڵاتە.

لە ڕاپرسییەکی ناپەندبووندا لە ٥٢%ی دانیشتوانی پۆرتۆریکۆ دەنگیانیدا بۆ ئەوەی بخرێنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بکرێن بە بەشێک لەو وڵاتە، کە خۆی لە بنەرەتەوە بەبەشێک لە ئەمریکا دادەنرێت.

جینیڤەر گۆنزالیس نوێنەری پۆرتۆریکۆ لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند "ئەو هەنگاوە بڕێکی بەهێز و ڕۆشنە، بۆیە پێویستە لەسەر کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لەوە تێبگەن کە پۆرتۆریکۆ بێ تاقەت بوو لەوەی وەک هەرێمی سەر بە ئەمریکا حسابی بۆ بکرێت".

لەڕووی بەڕێوەبردن و حکومدارییەوە، پۆرتۆریکۆ لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە بەڕێوە دەبرێت، هاوڵاتیانی پۆرتۆریکۆ هاوڵاتی ئەمریکین، بەڵام جینیڤەر گۆنزالیس تاکە نوێنەری هەرێمەکە، بەڵام مافی دەنگدانی نییە لە کۆنگرێسی ئەمریکادا، بە هەمان شێوە هاوڵاتیانی پۆرتۆریکۆ مافی ئەوەیان نییە بەشداری دەنگدان بکەن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا.

ئەمە یەکەمجار جار نییە کە هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، دەنگدان و ڕاپرسی دەکرێت لە پۆرتۆریکۆ، بۆ ئەوەی بکرێت بە ویلایەتێکی ئەمریکا، بەڵام لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٧دا هەندیک بزوتنەوەی جیاخواز بەشداری ڕاپرسییەکەیان نەکرد و داوایان کرد سەربەخۆیی تەواویان هەبێت، بەڵام ئەمجارەیان بە گشتی داواکراوە بکرێت بە ویلایەتێکی دیکەی ئەمریکا.

پۆرتۆریکۆ بە زمانی ئیسپانی بە واتای "بەندەری دەوڵەمەند" کە بریتییە لە هەرێمێکی پر لە دورگە و لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، دەوڵەتەکە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی دەریایی کاریبی، لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دۆمەنیکان.

دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٩٨ و پایتەختەکەی ناوی "سانخوان"ە.

پانتاییەکەی دەگاتە ٩١٠٤ کیلۆمەتر، ژمارەی دانیشتوانەکەی ٣ ملیۆن و ١٩٣ هەزار و ٦٩٤ کەسە، زمانی فەرمی ئیسپانی و ئینگلیزییە و دراوی بەکارهاتوو ئایزۆر و دۆلارە.



ڕیکلام