باندێكی بێ وێنەی ساختەكردنی دراو دەستگیر كرا

  2020-11-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستگیركردنی گەورەترین باندی ساختە كردنی دراوی لە شاری بەغدا راگەیاند كە 13 ملیار دینار و ئامێرێكی چاپكردنی پارەدا دەستی بەسەرداگیراوە.


یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، رایگەیاند "فیرقەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری عێراقی و ئاسایشی بەغدا بە هەماهەنگی هێزە هاوبەشەكان، لە ناوچەی ئەلشالجیە لە بەغدا دەستیان بەسەر ئامێرێكی چاپكردنی دراودا گرتووە".

ناوبراو روونیشیكردەوە  لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر 13 ملیار دیناری عێراقی و 23 هەزار دۆلاری ئەمریكی و كاغەزی تایبەتمەند بۆ ساختە كردنی دراو دەستی بەسەرداگیراوە. 

وتەبێژی هێزە چەكدارەكان ئەوەشی راگەیاند لەو هەڵمەتەدا  ئامێرێكی دیكە دەستی بەسەرداگیراوە كە كە بۆ بڕین و رەنگكردنی دراوەكە بەكاردەهێنرێت.

ئەوەش باندێكی كەموێنەیە كە لە مێژووی دروست بوونی حكومەتی دوای بەعس دەستگیر كرابن و ئەو بڕە زۆرەیان پارەی ساختە پێ بوو بێت. 



ڕیکلام