وەزارەتی دارایی عێراق پشتیوانی خۆی پێشنازەکانی موقتەدا سەدر دەبڕی

  2020-11-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی عێراق پشیتوانی خۆی بۆ پێشنیازەکانی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر دەبڕی، کە ئەمڕۆ لە ١٦ ساڵدا پێشکەشیکردبوو سەبارەت بە چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجە و دابینکردنی موچە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتەکەیان پێشوازی دەکات لە پێشنیازەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، بەو پێیەی هاوتەبا و گونجاوە لەگەڵ تێڕوانییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کە لە پەڕەی سپی پێشکەشکراودا پشتی پی بەستراوە و لەلایەن وەزارەتی دارایی و حکومەتیشەوە پشتیوانی کراوە، بە مەبەستی زیندووکردنەوە و هەڵساندنەوەی دۆخی ئابوری عێراق و گەشەپێدانی تواناکانی بەرهەمهێنان لە کەرتە جیاجیاکاندا.

وەزارەتی دارایی داوای لە قەوارە سیاسییەکان کردووە، بە هەموویان هەوڵەکانیان یەکبخەن، بە مەبەستی بەرجەستەکردنی پێشنیازەکانی موقتەدا سەدر بۆ ئەوەی دەنگ بدرێت لەسەر پەڕەی سپی، چونکە بۆ چاکسازی و دۆخی ئابوری لەم قەیرانەی ئێستادا ئامادەکراوە.

ئەو پێشتگیرییەی وەزارەتی دارایی عێراق لە پێشنیازەکانی سەدر لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، ١٦ پێشنیازی پێشکەش کرد، وەک جێگرەوە بۆ قەرزکردنە ناوخۆیی و دەرەکییەی کە حکومەتی عێراق کاری لەسەر دەکات .

سەرۆکی رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک دەیانەوێت پەنا بۆ قەرزی دەرەکی و ناوەوە بەرن لە پێناو پڕکردنەوەی ئەو کورتهینانەی کە دووچاری ئابوری عێراق و موچەی فەرمانبەران بووەتەوە، ئەو هەنگاوانە دەبێتە هۆی زیاتر هەرسهێنانی  دراوی عێراق و کەڵەکەبوونی قەیرانی ئابوری.



ڕیکلام