لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا : هیچ بەڵگە نییە ساختەکاری کرابێت

  2020-11-07  | 
کاتی جیاکردنەوەی دەنگی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیلین وینتروب لێپرسراوی لیژنەی هەڵبژاردنە فیدراڵییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نیە، کە ئاماژە بن بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن ململانێی تیا دەکەن.

وینتروب لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا ڕایگەیاند، لێپرسراوە حکومی و ناوخۆییەکان و کارمەندانی سەر سندوقەکان و بنکەکانی دەنگدان، لەسەرانسەری وڵاتدا، سات بە سات ڕایۆرتیان لەسەر  چۆنێتی هەڵبژاردنەکان پێشکەش کردوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند سکاڵایەکی زۆر کەم هەبوو سەبارەت بە چۆنێتی ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردن، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر هیچ جۆرە ساختەکارییەک، کە ئاماژە بکات بە ساختەکردنی دەنگی دەنگدەران، هیچ بەڵگەیەکیش نییە لەسەر دەنگدانی نایاسایی.

لێپرسراوی هەڵبژاردنە فیدراڵیەکان لە ئەمریکا جەختیکردووە، هیچ بەڵگەیەکیش نییە لەسەر بوونی فێڵ کردن، لە سکاڵاکانیش هیچ بەڵگەیەک بەرز نەکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە هیچ جۆرە فێڵکردنێک روویدابێت.

ئەو لێدوانانی ئەو لێپرسراوە باڵایەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی، سورن لەسەر ئەوەی ساختەکاری لە دەنگدانەکاندا کرا وە، بەو بۆنەیەشەوە ژمارەیەک لە لایەنگرانی ترەمپ لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا خۆپیشاندانیان کردووە، بە تایبەت بە فلۆریدا و مەنددین، کە گوایە ساختەکاری کراوە لە دەنگەکاندا.

دوێنێش ژمارەیەک لە کەناڵە میدیاییە بەناوبانگەکانی ئەمریکا، وتارەکەی ترەمپیان بری، دوای ئەوەی باسی لەوە کرد، گوایە پێشێلکاری و ساختەکاری کراوە لە دەنگدانەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.



ڕیکلام