تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن و بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند.
سی ئێن ئێن و بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا
بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکان بە بردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی
پێنسیلڤانیا، توانیویەتی ٢٧٣ کورسی دەستەبەر بکات و بوو بە ٤٦ەمین سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئاماژەیان بەوەشکردووە کە ئەمشەو جۆ بایدن
وتاری سەرکەوتن پێشکەش دەکات.
بردنەوەی ئەمجارەی
دیموکراتەکان بەسەر کۆمارییەکان مێژووییە، بایدن زیاتر لە 4 ملیۆن دەنگی لە ترەمپ
زیاترە، بایدن 50.6 لەسەدای دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە دەنگی 74 ملیۆن و 847 هەزارو
834 کەس، ترەمپیش 47.7٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەویش دەکاتە 70 ملیۆن و 591 هەزارو
531 دەنگ.
ئەگەرچی
تاوەکو ئێستا ویلایەتەکانی نیڤادا و جۆرجیا ماون یەکلایی ببنەوە، بەڵام لە هەردوو
ویلایەتەکان بایدن لەپێشە، تەنیا لە ویلایەتی کارۆلینای باکور ترەمپ لەپێشە، بەڵام
بە یەکلاییبوونەوەی هەردوو ویلایەتەکە بردنەوەکەی دیموکراتەکان مێژووییە.