یەکەم هەڵوێستی ئێران لەبارەی سەرکەوتنی جۆ بایدن

  2020-11-07  | 
تاران
عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێبەڕی باڵای ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند و دەڵێت، یەک شت ڕوون و ئاشکرایە، ئەویش دابەزینی مۆڕالی سیاسی و مەدەنی رژیمی ئەمریکایە.

عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "دۆخی ئەمریکا و ئەوەی کە ئەوان لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە دەیڵێن، تەنها نمایشە و ئەمە نمونەی روخسارێکی ناشیرین و قێزەونە لە دیموکراسی لیبڕاڵ لە ئەمریکا".

دەشڵێت، "بێ لەبەرچاوگرتنی دەرەنجامەکان، یەک شت تەواو روون و ئاشکرایە، ئەویش دابەزینی مۆراڵی سیاسی و مەدەنی رژێمی ئەمریکایە".

ئەم لێدوانەی عەلی خامنەئی دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٧ی١١ی٢٠٢٠،  جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بە بەدەستهێنانی دەنگەکانی ویلایەتی پێنسیلڤانیا، توانی ببێتە ٤٦ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.



ڕیکلام