لە سنوری كەركوك 22 بۆمبی چێندراو پوچەڵكرایەوە

  2020-11-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، 22 بۆمبی چێندراویان لە شارۆچكەی داقوق لە سنوری پارێزگای كەركوك پوچەڵكردووەتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد، زانیاری بە تیمەكانیان گەیشتووە لەبارەی بوونی پارچەی گوماناوی تەقەمەنی لە گوندی سمودی سەر بە شارۆچكەی داقوق. 

ئەوەشی راگەیاند پسپۆرانی پووچەڵكردنەوەی تەقەمەنی لە پارێزگای كەركوك، گەیشتنە شوێنەكە و توانیویانە 22 بۆمبی چێندراو پوچەڵ بكەنەوە كە پاشماوەی چەكدارانی داعش بووە. 


ڕیکلام