لیژنەی دارایی: ئەم هەفتەیە یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێنرێت

  2020-11-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی ئەو قەرزەی کە وەزارەتی دارایی داوایکردووە لە یاسای قەرزکردندا، تەنها بۆ موچە بێت و نابێت لە ١٥ تریلیۆن دیناریش زیاتر بێت.

ئەحمەد مزهر جبوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق عێراق ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە یاسای قەرزکردن لە پەرلەمان تێدەپەڕێنرێت و کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانیش هەیە بۆ کەمکردنەوەی زیاتری بڕی قەرزەکە، کە وەزارەتی دارایی لە٤١ تریلیۆن دینارەوە کردوویەتی بە ٣١ تریلیۆن دینار.

جبوری ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمان لەگەل یاساکەیە بۆ دڵنیایی دان لە موچەی فەرمانبەران بۆ چەند مانگەی ئەمساڵ بێ هیچ خەرجییەکی دیکە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمان روونیکردەوە، پەرلەمان یاساکە تێدەپەڕێنێت، کە تەنها بۆ مووچە بێت و  نابێت لە ١٥ تریلیۆن دیناریش تێپەڕێت.

ڕوونیشیکردەوە، تەوافوق هەیە لەسەر یاسای قەرز و لەم هەفتەیەدا لە پەرلەمان تێدەپەڕێنرێت، حکومەت بەرپرسیارێتی یاسایی دواکەوتنی موچە لە ئەستۆ دەگرێت، نەک پەرلەمان و لیژنەی دارایی.

بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی نەوت کە ساڵانەی  یاسای بودجەی عێراقی لەسەر دەخەمڵێنرێت، موچە و خەرجی بەکاربەر لە حکومەتی عێراقدا کێشەی بۆ درووست بووە و ماوەی دوو مانگە موچەی    فەرمانبەران و خانەنشینان دوادەکەوێت.

  



ڕیکلام