ڕۆمانی (میدیا) بڵاودەكرێتەوە

  2020-11-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆمانێكی نوێی هۆشمەند شێخ محەمەد بەناوی میدیا بڵاو دەركێتەوە و نوسەر لەبارەی ناوەڕۆكی رۆمانەكە دەڵێت كارئەكتەری جیاوازی تێدایە.


هۆشەنگ شێخ محەمەد، نووسەری رۆمانی میدیا رایگەیاند، رۆمانەكە لە ساڵی 2020 نووسراوە، لەبارەی رۆمانەكەوە وتی: ئەم رۆمانە ئەزموونێکی روحانییە، کارێکی هزریی نەبوو، لە بیرکردنەوەوە دەستی پێ نەکرد، بەڵکو لە حاڵێکی مەستانەی سۆفییانەوە پەیدا بوو. 

ئەو رۆمانە دووەمین رۆمانی نووسەر پێشتر رۆمانێكی دیكەی بەناوی رێحان بڵاوكردبوویەوە و نوسەر بە ژیان وتی: (میدیا) کۆمەڵێ کارائەکتەری تێدایە، کە هونەرمەند، خوێنەر، قوتابی زانکۆ، مامۆستا، شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەری لە بواری لاهووت و فەلسەفەدا تێدایە. لەرێی کۆمەڵێ رووداو و هەڵوێستەوە، چەمک گەلێکی وەک عیشق، خواناسیی، راستی، حەقیقەت، ئەقڵ، دڵ، روح و ئازار بەر باس دەدەن، بە وشە و زمان و ئەدەب و هزر و فەلسەفە و ئیشراق و هونەرەوە زیندوون. 


ڕیکلام