ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق نیو ملیۆنی تێپەڕاند

  2020-11-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردوە و بەپێی ئامارەکە 3184 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکەبوون بەوەش کۆی توشبوان نیو ملیۆنی تێپەڕاند.

تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاندوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3305 توشبووی دیکە چاکبونەتەوە و 53 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە کە 24 کەسیان لە هەرێمی کوردستانن.

تەندروستی عێراق ئاشکراشیکردوە لە ئێستا زیاتر لە 58 هەزار کەس لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 376 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.


ڕیکلام