نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-11-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 39 دۆلار و 76سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ دووشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 40 دۆلار و  35 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 38 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام لە ئێوارەدا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەركەوتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبوویەوە، بەڵام دواتر كەسێك لە نرخەكەی دابەزیەوە. 

ماوەی نزیكەی حەوت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوە جگە لە كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت و راگرتنی باڵانسی هەناردە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەسەوە.


ڕیکلام