لەسەر پشکی هەرێم لە یاسای کۆمەککردنی کورتهێنانی بودجەدا ناکۆکی توند دروست بووە

  2020-11-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لیژنەکەیان بۆ تێپەڕبوونی یاسای کۆمەککردنی کورتهێنانی تایبەت بە موچە لەسەر پشکی هەرێم ناکۆکی توند دروست بووە.

هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد لە مادەی پێنج و بڕگەی دوو ناکۆکییەکی توند درەست بووە، چونکە زۆرێک لە کوتلەکان دەڵێن لەبەر ئەوەی هەرێم لە ڕابردوودا پابەند نەبووو دژی ئەوە ئەو بڕگەیە بمێنیتەوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە دوای گفتوگۆیەکی فراوان کۆبوونەوەکە ڕاگیرا و ویستوویانە بڕگەکە هەموار بکەن، دوای پێشکەشکردنی سەرنجی خۆشیان داوایانکردووە، کۆبوونەوەکە بخرێتە سبەی چوار شەممە.

لە بەشیکی تری لێدوانەکەیدا هۆشیار عەبدوڵا جەختیکردووەتەوە، مەسەلەی پابەندبون یان نەبونی هەرێم لە نێوان هەردو حکومەتی بەغدا و هەولێر دایە و ئەرکی ئەوان یاسادانانە دەبێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەو ناکۆکیە بەدور بگرن .

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر حکومەتی هەرێم لەبواری داهاتی نەوت یان داهاتەکانی تر ئیلتیزامی بکردایە، ئەوا پشکی زیاتری لە ۳۲٠ ملیاری مانگانە پێدەگەیشت، ئەوانیش ئاوا ئیحراج نەدەبوون .

هۆکاری نیگەرانی و دژایەتی لایەنە عێراقیەکان لەدژی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بۆ موچەی فەرمانبەران لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە دەڵین دەبێت هەرێم کۆی بەرهەمی نەوتو داهاتەکانی ناوخۆیی خۆی ڕادەستی بەغدا بکات، ئەو کاتە ئەوان ڕازی دەبن بە ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.


ڕیکلام