سەرۆك وەزیرانی بەحرەین كۆچی دواییكرد

  2020-11-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دیوانی شاهانەی بەحرەین، رایگەیاند، خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە لە تەمەنی 85 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

بەیانیی ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەی مایۆ كلینیك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆك وەزیرانی بەحرەین كۆچیدواییكرد. 

ناوبراو لە ساڵی 1935 لە دایك بووە و ماوەی 49 ساڵە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیە، دوای گەیشتنەوەی تەرمەكەی بۆ وڵاتەكە ناشتنی تەرمەكەی بەشێوەیەكی سنوردار دەبێت و تەنها كەسوكارەكەی تیایدا بەشداری دەكەن. 


ڕیکلام