ئەردۆغان دەست لەكاركێشانەوەی زاواكەی لە وەزیری دارایی پەسەندكرد

  2020-11-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا، لە كۆبونەوەی گروپی پارتەكەیدا دەست لەكار كێشانەوەی زاواكەی لە پۆستی وەزیری دارایی پەسەند كرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی دەست لەكار كێشانەوەی، بەرات ئەلبەیرەك لە وەزیری دارایی وڵاتەكەی وتی "من بە ناوی خۆم و نەتەوەكەم سوپاسی بەرات ئەلبایرەك دەكەم. داوای لێخۆشبوونی كرد بەهۆی كێشەی تەندروستیەوە ، بۆیە ئێمە ئەو داوایەمان قبوڵ كرد".

هاوكات هەر ئەمڕۆ رۆژنامەنوسێكی توركیا ئاشكرای كرد كە سادق ئەلبەیرەك باوكی وەزیری دارایی دەستبەرداری ئەندامێتی لە پارتی دادوگەشەپێدان بووە.

میدیای توركیا باس لە ناڕازی بوونی زاواكەی ئەردۆغان دەكەن لە كارەكانی حكومەتەكەی بۆ دۆسیەی ئابوری و ناكۆكیەكانی لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیادا، هەر بەوهۆیەشەوە دوای دەست لەكاركێشانەوەی بەرات لە وەزیری دارایی باوكیشی دەستی لە ئەندامێتی ئاك پارتی كێشاوەتەوە. 

بەرات ئەلبایرەك لە ئێستادا لە ترابسن پشوو دەدات ماڵئاوایی لە سیاسەت كردووە باوكیشی چاوەڕوانی پەسەندكردنی دەست لەكاركێشانەوەكەیەتی لە پارتەكەی، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی ئەو هەواڵە پشتراست نەكراوەتەوە. 



ڕیکلام