توركیا بنكە سەربازیەكانی لە ئیدلب بۆ نزیكی رۆژئاوای كوردستان دەگوازێتەوە

  2020-11-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند، لە كەمتر لە یەك هەفتەدا، توركیا دوو بنكەی سەربازیی لە ئیدلب چۆڵ كردووە و سەربازەكانی بەرو ناوچەكانی نزیك لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بردووە.

رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤی سوریا رایگەیاند، دوای چۆڵ كردنی بنكەی سەربازی مورك لەلایەن سوپای توركیا كە گەورەترین بنكەی سەربازی ئەو وڵاتە بوو لە ئیدلب چۆڵكراوە و لە شوێنی ئەو هێزەكانی حكومەتی سوریا جێگیر بوون. 

ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوەكرد توركیا هێزەكانی بەرە و سنوری ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بردووە، بەڵام تا ئێٍتا هێزەكانی سوریای دیموكراتی تا ئێستا هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە. 

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ماوەی رابردوو سەرۆك كۆماری توركیا هەرشەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی دیكەی لە رۆژئاوای كوردستان كرد، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتیش ئامادەیی هەرێمەكەیانی بۆ گفتوگۆ لەگلەَ توركیا دەربڕی بەڵام بە مەرجی چۆڵكردنی ئەو ناوچانەی داگیری كردوون. 



ڕیکلام