پەرلەمانتارێکی فەتح بۆ بەرهەم ساڵح: تۆ لە کوێی بوویت کاتێک نەوتی هەرێم بە قاچاغ دەبرا؟

  2020-11-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەریم علێوی هاوپەیمانی فەتح سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا سەبارەت بە شێوازی رەخەنگرتنی سەرۆک کۆمار لە دەنگدانەکەی پەرلەمان لەسەر یاسای کۆمەکی کورتهێنانی دارایی.

علێوی وتی "ئەی پارێزەری دەستور و سامانەکانی گەل، ئەو کاتە لە کوی بووی کاتێک هەرێم نەوتی بە قاچاغ دەبرد و پابەند نەدەبوو بە ڕادەستی ئەو بەشەی، کە لە گەردنی هەرێم بە بەغدا لە کاتی بودجەی ساڵی ٢٠١٩دا لە نەوتی هەناردە کراو و داهاتی دەروازە سنورییەکان".

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە، بە داخێکی گرانەوە سەرۆک کۆمار سەرکەوتوو نەبووە و هیچ کاتێک سەرۆکی عێراق نەبووە، بە هیندەی ئەوەی سەرکردیەکی کوردە لەم بەیاننامەیەی کۆتاییدا، کە رەخنەی لە پەرلەمان گرتووە، سەبارەت بە تێپەڕاندنی یاسای کۆمەکی کورتهێنانی دارایی بە زۆرینەی دیموکراسی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبری ئەو قسانە بۆ سەرۆک کۆمار باشتر بوو سەردانی هاوبەشەکانی بکردایە لە هەرێم و ڕازیبکردنانە بە جێبەجێکردنی پابەندبوونە داراییەکانیان بۆ بەغدا، لە کاتێکدا ئەگەر دەیانەوێت شاستە داراییەکانی خۆیان وەربگرن، لەبیری ئەوەی بچێتە پاڵیان لەسەر حسابی سەردجەم پارێزگاکانی تری عێراق، لە کاتێکدا ئەو سەرۆکی هەموو عێراقییەکانە.

کەریم علێوی وتوویەتی "بە داخێکی گرانەوە، بەرهەم ساڵح راستگۆیی خۆی لەدەستدا وەک سەرۆکی هەموو عێراقییەکان و گەڕایەوە خەندەقی نەتەوەیی ، ئەوەش ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرا و نێگەتیڤ ە بۆ گەلی عێراق، بەوەی گوایە پەرلەمان شکستی هێناوە لە هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە نوێنەرایەتییان دەکات لە پۆستە سیادییەکان، ئەوەش کارێک جێگەی داخە و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ چاککردنی ئەو هەڵانە کە تێیکەوتووین و نابێت لە حکومەتەکانی داهاتوودا دووبارە بێتەوە".

لە کۆتایی وتەکانیدا علێوی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرژەوەندی و مافی جەماوەر هێڵی سوورن، بە هیچ شێوەیەک لە ئێستا و داهاتوودا ڕێگە بە هیچ تەنازولاتێک نادەین لێیان، دوای ئەوەی بە ڕازیبوونی تەواوە پێی گەیشتوون، کە نابێت هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەت بخرێتە سەروو بەرژەوەندی گەلی عێراق و پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستەوە، کە بەهۆی ئەو تەنازوڵاتانەوە تا ئێستاش ڕۆڵەکانی لە هەژاری و خراپی ژێرخانی ئابوریدا ژیان بەسەر دەبن، کاتێک هاوبەشەکانیان ئەو تەنازولاتانەیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکارهێنا و بە لاوازیان زانی لە ئەوانە لە پێناو عێراق لە باکورەوە تا باشور.



ڕیکلام