شەوی رابردوو تورکیا 81 شوێنی لەهەرێمی کوردستان بۆردوومانكردووە

  2020-06-15  | 
چاودێریکردنی هێرشەکەی تورکیا لەلایەن وەزیری بەرگری تورکیاوە
AA
تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، شەوی رابردوو 81 ناوچە لە شنگال، قەرچوغ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواكوڕك لەهەرێمی كوردستان بۆردومانكردووە.

بە سەرپەرشتی خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە بۆردومانی چەند ناوچەیەكی لە هەرێمی كوردستان كرد و بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری شەوی رابردوو 81 شوێنی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان بۆردومانكراوە. 

هێرشەكەی شەوی رابردوو لە ناوەندی پڕۆسەی فەرماندەی هێزە ئاسمانیەكانی توركیا چاودێری دەكرا و وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، بۆردومانەكە بۆ سەر 81 ئامانجی پەكەكە بووە و كە سەربازگە و یەكە سەربازییەكان كراونەتە ئامانج. 

وەزارەتی بەرگری توركیا هیچ زانیاریەكی لەبارەی ژمارەی قوربانیەكانی پەكەكەوە ئاشكرا نەكردووە،  بڵام دەڵێت ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە پاراستنی ئاسایشی سنورەكانیان بووە.