ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران لە میانی دیدارێکی لەگەڵ جومعە عناد وەزیری بەرگری عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی دەبڕیووە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی عێراق لە ڕووی بەرگری و پێداویستی لۆجستییەوە.
ئاژانسی هەواڵی میهر لە زاری حاتەمییەوە بڵاویکردەوە، ئێران بە هەموو ئەو توانایەکی هەیەت لە ژێرخانی سەربازیی گەورەوە، ئامادەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەهێزکردنی تواناکانی لەڕووی بەرگرییەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە وەزیری بەرگری ئێران ئاماژەی کردووە بە هاوکاری بەهێزی نێوان هەردوو وڵات، بۆ چەسپاندنی ئارامی لە ناوچەکە و ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە نێوان هەردوو وڵات.
وەزیری بەرگری ئێران جەختیکردووەتەوە لەوەی وڵاتانی ناوچەکە دەبێت خۆیان چارەنووسی خۆیان دابین بکەن، چونکە هاتنی هێزی بیانی بۆ ناوچەکە، ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و هەرێمایەتی دەخاتە مەترسیەوە