پێدەچێت عەدنان ئۆکتار بە هەزار و ٣٦٥ ساڵ زیندانیی سزابدرێت

  2020-11-14  | 
ئیستەنبوڵ
عەدنان ئۆکتار نووسەر و لێکۆڵەری تورک
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پێدەچێت عەدنان ئۆکتار نووسەر و لێکۆڵەری تورک، بە هەزار و ٣٦٥ ساڵ زیندانیی سزابدرێت.

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دروستکردنی رێکخراوی تاوانكاری، عه‌دنان ئۆكتار، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئیستەنبوڵ سکاڵای لەسەر ٢٣٦ تۆمەتبار کە ٧٨یان دەستگیرکراون، بەرزکردووتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دۆسیەکەدا داوای سزای زیندانیکردن لە ١٥٠ بۆ هەزار و ٣٦٥ ساڵ بۆ سەرۆکی رێکخراوەکە، عەدنان ئۆکتار کراوە .

هەروەها داوای زیندانییكردنی پێنج بۆ ١٢ ساڵ بۆ ١٣ کەس کراوە کە تۆمەتبارن بە بەڕێوەبردنی رێکخراوەکە.

لەلایەکی دیکەشەوە داوای زیندانییكردنی ٦٣ بۆ ٣٩٦ ساڵ بۆ چەند پیاوێکی بەرپرسی ناو رێکخراوەکە کراوە کە بە چەندین تاوانی دەستدرێژی سێکسی، تۆمەتبارکراون.

عەدنان ئۆکتار، ناسراو بە هارون یەحیا، نووسەر و لێکۆڵەرێکی تورکی موسڵمانە، ساڵی ١٩٦٥ لە ئەنکەرە لەدایکبووە، هەر لەو شارەدا ژیاوە تاوەکو ساڵی ١٩٧٩، پاشان چۆتە ئیستەنبوڵ و پەیوەندی کردوە بە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی میمار سینان.

 لە ماوەی ساڵانی خوێندنی زانکۆییدا، عەدنان ئۆکتار هەستاوە بە لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ لەسەر فەلسەفە ماددی و ئایدۆلۆژییە باوەکانی دەوروپشتی و هەستا بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە تورکیا.

لەم چەندساڵەی ڕابردوودا، عەدنان ئۆکتار لەسەر کەناڵی ئەی ٩ تیڤی (A9tv) لەگەڵ کۆمەڵێک کچی شۆخ و شەنگ دەردەکەوت. ئەم کچانە بە پشیلەکان ناویان دەهێنرێت و بەخۆشەویست و لایەنگری عەدنان ئۆکتار بانگدەکرێن، ئەوەش ناوبراوی تووشی چەندین ڕەخنەی تووند کردۆتەوە و لەماوەی ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٥ نزیکەی پێنج هەزار کەیس لەسەر عەدنان ئۆکتار بەرزکراوەتەوە، لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠١٨دا، بەچەندین تۆمەتی جۆراوجۆر، لەوانەش سیخوڕیکردن، بەکارهێنان و بانگەشەی ئایینی ناڕەوا و تاوان و دەستدرێژیکردنەسەر منداڵان، دەستگیرکرا.



ڕیکلام