ئەرمەنەكانی قەرەباغ ماڵەكانیان دەسوتێنن و گۆڕی مردوەكانیان دەگوازنەوە

  2020-11-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەو خێزانانەی لە سنوری قەرەباغ ئاوارە دەبن بۆ ناو ئەرمەنستان ماڵەكانیان دەسوتێنن و دەڵێن بۆ دەوڵەتی توركیای بەجێ ناهێڵین.


داوی رێكەوتنەكەی نێوان ئەرمەنستان و ئەزەربایجان لەسەر دەستی رووسیا، هاوڵاتیان سنوری قەرەباغ دەستیان بە چۆڵكردنی شوێنەكانی خۆیان كردووە و دوای چۆڵكردنیشیان ماڵ و شوێنەكانی خۆیان دەسوتێنن. 

ئاژانسی AFPبڵاویكردەوە هاوڵاتیانی ناوچەكە دەستیان كردووە بە گواستنەوەی ماڵەكانیان و گۆڕی ئازیزەكانیان بەرە و ئەرمەنستان، لە دوای بەجێهێشتنی ماڵەكانیشیان دەیسوتێنن. 

ئاژانسەكە راشیگەیاندووە تا ئێٍتا نزیكەی 60 ماڵ لە گوندەكانی قەرەباغ سوتێندراون، بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی چونەناوەی سوپای ئازەربایجان نزیك بووەتەوە. 

بە گوێرەی رێكەوتنەكەی نێوان باكۆ و ئەریڤان كە لە مۆسكۆ واژۆكراوە پێویستە ئەو ناوچانەی لە ساڵی 1990وە لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەرمەنستاندان رادەستی ئازەربایجان دەكرێنەوە. 

دانیشتوانی گوندی كاركهتار لە ناوچەی كاڵباژار لە سنوری قەرەباغ رایان گەیاندووە ئەوە دواین شەویانە لە ناوچەكانیان سبەی سوپای ئازەربایجان روولە هەرێمەكەیان دەكات لەو ناوچەیە زیاتر لە 60 ماڵ سوتێندراون بۆ ئەوەی سوپای ئازەربایجان سودی لێ نەبینێت. 

بە گوێرەی ئاژانسە فەرەنسیەكە ئەو خەڵكانەی ماڵەكانیان سوتاندووە و گۆڕی كەسە نزیكەكانیان گواستووەتەوە، دەڵێن نە ئازیزانمان لێرە بەجێ دەهێڵین و نە ماڵەكانیشمان رادەستی توركیا دەكەین، ئەوەش لەبەر ئەوەیە كە پێیانوایە توركیا هێرشی كردووەتە سەر ناوچەكەیان.  


ڕیکلام